قوتابیانی ئەندازیاریی بایۆمێدیکاڵ سەردانی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەیان کرد لە ڕێکەوتی ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەزموونی پرۆفێشیناڵ لەسەر ئامێرەکانی وێنەگرتنی پزیشکی و ئاشنابوون بە شێوازی کارکردن لە بەشی تیشکدانی (ڕادیۆلۆجی). سەردانەکە لەلایەن فاکەڵتی ئەندازیاری و زانستی کۆمپیوتەر، بەشی ئەندازیاریی بایۆمێدیکاڵەوە ڕێکخرابوو.