لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان ئەرکی ڕۆژنامەنووسانی کورد بەرز دەنرخێنێت و پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکات کە لە بڵاوبوونەوەی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی “کوردستان” لە ساڵی (١٨٩٨) دەنگەکانیان ڕاستییان ڕۆشن کردۆتەوە و ناسنامەی نەتەوەیییان پاراستووە 📰
ئەم ڕۆژە یادەوەری ئەوەیە کە ڕۆژنامەگەری تەنها پیشە نییە… بەڵکو پەیمانێکە لەگەڵ ڕاست بێژی، بەڵێنێکە بۆ ڕووناککردنەوەی ڕێگا.
سڵاو لە هەموو ڕۆژنامەنووسێکی کورد، کە بە قەڵەمەکەی، نەتەوەیەک بە زیندووی سەربەرزی دەهێڵێتەوە.