لە ڕێکەوتی ١٤/١١/٢٠٢٦، خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری و زانستەکانی کۆمپیوتەر لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان، بە سەرپەرشتی م. هەکار محەمەد، بەشدارییان لە هاکاتۆنی نێودەوڵەتی NASA Space Apps Challenge 2026 کرد. لە میانەی ئەم کێبڕکێیە جیهانییەدا، خوێندکارانمان بە هاوبەشی کاریان کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگارییەکانی سەر زەوی و بۆشایی ئاسمان لە ڕێگەی داهێنانی چارەسەری تەکنەلۆژیی نوێ بە بەکارهێنانی داتای کراوەی ناسا.
ئەم بەشدارییە هەنگاوێکی نوێیە بەرەو برەودان بە داهێنان، بەهێزکردنی کاری تیمی، و گەشەپێدانی تواناکانی نەوەی داهاتووی پێشەنگانی تەکنەلۆژیا.