د. محمد شهاب
ژیاننامە
من دەرچووی بڕوانامەی بەکالۆریۆسم لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا لە زانکۆی باکووری مالیزیا (UUM). لە ئاستی ماستەریشدا، هەر لە زانکۆی باکووری مالیزیا ماستەرم لە زانستدا (تەکنەلۆژیای زانیاری) بەدەستهێناوە، کە سەرنجی لەسەر ژیریی دەستکرد بوو. دواتر، بڕوانامەی دکتۆرام لە هەمان زانکۆ (زانکۆی باکووری مالیزیا) پێبەخشرا لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیای زانیاریدا، کە نیشانی توێژینەوەکەم "مۆدێلی ڕەزامەندی بەکارهێنەر بۆ پێوانی بەکارهێنانی داتای کراوەی حکومی" بوو. لە ئێستادا، زیاتر لە (٥) توێژینەوەم لە گۆڤارەکانی ئیندێکسکراو لە (Scopus) بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ یەک (١) گۆڤاری دادوەرییکراو (Refereed journal)، و بڵاوکردنەوەی یەک (١) پەڕتووک بە هاوکاری لەگەڵ سەرپەرشتیاری دکتۆراکەم، و چەندین توێژینەوەی دیکەش لە پڕۆسەی بڵاوکردنەوەدان. جگە لەوەش، خاوەنی لێهاتوویی ئەکادیمیی بەرزمن لە بوارەکانی وتاربیژى/وانەوتنەوە، شیکاری، و نووسینی بڵاوکراوەکاندا، و ئامادەم بە بەردەوامی زانیاریی نوێ فێرببم.
بەستەرە ئەکادیمیەکان
Google Scholar ResearchGateبڵاوکراوەکان
| # | ناونیشان | بەستەری بڵاوکراوە | بینین |
|---|---|---|---|
| 1 |
کاریگەریی هۆکارە تەکنەلۆجییەکان لەسەر پەیڕەوکردنی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکاندا (SME): ڕۆڵی متنانە/بڕواپێبوون |
بەستەری بڵاوکراوە | بینین |