کاریگەریی هۆکارە تەکنەلۆجییەکان لەسەر پەیڕەوکردنی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکاندا (SME): ڕۆڵی متنانە/بڕواپێبوون
پوختە
بازرگانیی ئەلیکترۆنی (E-commerce) ڕۆڵێکی بنچینەیی دەگێڕێت لە گەشەپێدان و پێشخستنی کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکاندا (SMEs). بەڵام، توێژینەوەکانی پێشوو ئەنجامی ناکۆک و جیاوازیان بەدەستناوە، بەتایبەتی لە وڵاتە گەشەسەندوەکاندا. بۆیە پێویستە توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت بۆ تێگەیشتنی قووڵتر لەم بوارەدا. لەسەر ئەم بنەمایە، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریکردنی کاریگەریی هۆکارە تەکنەلۆجییەکانە لە پەیڕەوکردنی بازرگانیی ئەلیکترۆنیدا لەسەر بنەمای چوارچێوەی "تەکنەلۆژیا-ڕێکخراو-ژینگە" (TOE) و تیۆری "بڵاوبوونەوەی داهێنان" (DOI)، هەروەها ڕۆڵی "متنانە/بڕواپێبوون" (TR) لە پەیوەندیی نێوان هۆکارە تەکنەلۆجییەکان و پەیڕەوکردنی بازرگانیی ئەلیکترۆنیدا. ڕاپرسییەک لە 378 کۆمپانیای بچووک و ناوەندی عێراقی ئەنجامدرا و لە ڕێگەی PLS-SEM ڕاستی و دروستییەکەی تاقیکرایەوە. دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە باڵادەستیی ڕێژەیی (RA)، گونجان (COM)، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (SMNs)، و سیستەمەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی (EPs) کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر پەیڕەوکردنی بازرگانیی ئەلیکترۆنی هەیە. هەروەها متنانە ڕۆڵێکی میانگیری (Moderation effect) دەگێڕێت لەگەڵ باڵادەستیی ڕێژەیی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، و سیستەمەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی. ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەرە لە دیاریکردنی ئەو هۆکارە تەکنەلۆجییانەی کە ڕێگەیەکی دروست بۆ پەیڕەوکردنی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکانی عێراقدا دەستەبەر دەکەن، و کهلەبەرەکان پڕدەکاتەوە لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ئەدەبیاتی بازرگانیی ئەلیکترۆنیدا.
بەستەرەکان
بازرگانیی ئەلیکترۆنی (E-commerce) ڕۆڵێکی بنچینەیی دەگێڕێت لە گەشەپێدان و پێشخستنی کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکاندا (SMEs). بەڵام، توێژینەوەکانی پێشوو ئەنجامی